٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٥
Source: Mehrnews
شرۆڤەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ریککەوتنی کاتی ئێران و ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: قسە و باس زۆر لەبارەی ڕێککەوتنی کاتیی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە و هیچ یەکێک لەو قسانە پشتڕاست ناکەینەوە.

 ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە ڕەشنووسی ئێران و قسە و باسەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی کاتی ئێران و ئەمریکا وتی: قسە و باسێکی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی کە دانوستانەکان چۆن بەردەوام دەبن و هیچ کام لەو گریمانە پشتڕاست ناکەینەوە.

وتیشی: "داڕشتنی هەر دەقێکی دانوستان، وەک یاسایەک، ئەرکێکی هاوبەشە لە هەر پرۆسەیەکی دانوستاندا. بۆچوونەکانمان لەسەر سزا ستەمکارییەکانی ئەمریکا ڕوونە و ئێمە بە باشی ئاگاداری بۆچوونی ئەمریکییەکانین. لە ئێستادا لە پرۆسەی داڕشتنی بۆچوونەکانمانداین و هیوادارین لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا خولێکی دیکەمان هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: هیچ دانوستانێک کە ئامانجی ناچارکردنی لایەنێک بێت بۆ داواکارییەکانی خۆی، ئەنجام بەدەست ناهێنێت. ئێران جدییە لە پەیڕەوکردنی ڕێبازی دیپلۆماسی، چونکە ئێمە متمانەمان بە ڕەوایەتیی بۆچوونەکانمان هەیە. ئێمە بە پتەویی و بە متمانەوە بەردەوام دەبین بە بناغە پتەوەکانی داواکارییەکانمان لە بواری ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان.

بەقایی رایگەیاند کە ئیمە هیج پێش مەرجێکمان نییە بۆ سەردان کردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئامادەین.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆشداری هەندێک وڵات بۆ هاووڵاتیانیان بۆ ئەوەی ئێران بەجێبهێڵن، بەقایی وتی: ئێمە بەردەوام ڕووبەڕووی شەڕێکی دەروونی و میدیایی بووینەتەوە، گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو بەر شەڕێکی دەرونی بێوێنە کەوتووە، بەڵام باش تێگەیشتوون کە دەبێت بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەڕە دەروونییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha